گۆڕان بۆ تاوتوێی نامه‌یه‌كی نه‌وشێروان و پێشنیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌

خواكوڕك

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 17/12/2016 ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئێستادا له‌ كۆبوونه‌وه‌دان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و ئه‌و نامه‌یه‌ی كه‌ نه‌وشێروان بۆ جڤات ناردبووی له‌ماوه‌ی رابردوو.

نه‌وشێروان تایبه‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی نێوان پارتی و گۆڕان، له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی كه‌ داوای ئاشته‌وایی سیاسی و نیشتمانی له‌ حزبه‌كان ده‌كات، داوا له‌ ئه‌ندامانی جڤات ده‌كات كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ گرنگ وه‌ربگرن.

راسپاردەی نەوشیروان مستەفا بۆ ئەو سەركردانە ئەوە بووە، ئەگەر پارتی جدی بوو لەچارەسەركردنی دۆخی هەرێم، ئەوا ئەوانیش هەنگاوی جدی بنێن بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكان.

هه‌ر له‌و کۆبوونەوەیه‌دا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ تایبه‌ت ده‌كرێت به‌ پرسی باسکردنی بودجەی 2017 -ی عێراق و پشکی هەرێمی کوردستان لەو پرۆژە یاسایەدا.

وابڕیاره‌ رۆژی دووشەممە 19/12/2016 شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان، بە سەرۆكایەتی فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی سەردانی شاری سلێمانی بكات ‌و لەگەڵ هەریەك لە یەكێتی ‌و بزووتنەوەی گۆڕان و بزووتنەوەی ئیسلامی كۆببێتەوە.

Back to top button