پڕۆژەیاسای چاکسازی گەیشتە پەرلەمانی کوردستان

کەمێك پێش ئێستا، پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان گەیشتە پەرلەمانی کوردستان.

خوكوڕك زانیویه‌تی کەمێك لەمەوبەر لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە بە فەرمی پڕۆژەیاسای چاکسازی گەیشتە پەرلەمانی کوردستان.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، پڕۆژە یاساکە لەلایەن وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان گەیشتە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و بڕیارە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بانگهێشتی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان بكات بۆ دانیشتنی پەرلەمان بەمەبەستی خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساكه‌.

دوێنی چوارشەممە 2019/12/11 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران کۆبووە و پڕۆژە یاسای چاکسازیی پەسەند کرد.

Back to top button