به‌وێنه: قاسم سلێمانی ده‌ركه‌وته‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/12/ghjkl-3.jpg)
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی شاری حه‌له‌ب له‌لایه‌ن سوپای سوریا به هاوكاری ئێران و روسیا وێران كرا و پاشان چه‌ندین كۆمه‌ڵكوژی تیادا ئه‌نجامدرا، دوێنێ وێنه‌ی قاسم سولێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی له‌و شاره بڵاوبووه‌وه.
حه‌له‌ب ئه‌و ناوه‌نده بازرگانی و ستراتیژیه‌ی نه‌توانرا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوری پارێزگاری لێبكریت و جارێكی‌تر له‌لایه‌ن رژێمی سوریا داگیركرایه‌وه، بۆته هۆكاری مشتومڕێكی زۆری نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی.
له ئێستاشدا و دوای ئه‌وه‌ی شاره‌كه به وێرتنی كه‌وته‌وه ده‌ستی به‌شار ئه‌سه‌د، چه‌ندین وێنه‌ی یه‌كه‌ی سه‌ربازی روسی و هێزه‌كانی یه‌په‌گه و به‌مدواییانه‌ش وێنه‌ی قاسم سلێمانی بڵاوبووه‌ته‌وه.
![قاسم سولێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی له حه‌له‌ب](http://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/12/15592405_1204785852934825_791920259_n.jpg)