بەرێوەبەری (CIA) وادەی دابەش كردنی عێراق و سوریا ئاشكرا دەكات

خواكوڕك

مایكل هایدن، بەرێوەبەری پێشووی دەزگای (CIA) ئەمریكی رایگەیاندووە، کە دوای ئەو شەڕانەی ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئارادان، عێراق و سووریا وەک خۆیان نامێننەوە دەلێت، ئەو کاتەی لە ئەرکدابوو لە دەزگاکە و لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کوردستان، بۆی دەرکەوتووە ”کورد هاوپەیمانێکی بەهێزی ئەمریکایە“.
بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (CIA) دەشلێت، گرنگە ئەمریکا رێز لە ویستی هاوپەیمانە کۆنەکانی بگرێت و ”هەماهەنگیی بەهێزتر“ی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت.

لەكۆتایشدا دەلێت: عێراق و سووریا لە ئەنجامی شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش و شەڕە ناوخۆییەکان، وەک ئێستایان نامێننەوە و دابەش دەبن.

Back to top button