یەکەم ڕەشنووسی فەرمی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ پشتیوانی خۆپیشاندەرانی ئێرانی

 

بە پێی هەواڵی ” واشنتۆن تایمز ” دوو حزبی کۆماریخواز و دیموکرات لە کۆنگرەی ئەمریکا وەک پشتیوانی لە داواکاری خۆپیشاندەرانی ئێرانی ڕەشنووسێکیان ئاراستە کرد .

 

کۆنگرە بە توندی لە دژی ئەو سەرکوت و کوشت و بڕینەی خۆپیشاندەرانی ئێرانی ناڕەزایەتی نیشان داوەو کە بۆتە هۆی گیان لە دەست دانی سەدان کەس .

 

دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا و زۆرێک لە بەرپرسانی سیاسی ئەو وڵاتە پشتیوانیان لە داخوازی خۆپیشاندەرانی ئێرانی کردووە هەر بۆیەش ڕەشنووسێک بۆ بە یاسایی کردنی چۆن پشتیوانی کردن  لە خۆپیشاندەرانی ئێرانی ئاراستەی کۆنگرە کراوە.

 

Back to top button