کەرکوك : گروپێکی حەشدی شەعبی هەڕەشەی هەڵکوتانە سەر بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە دەکات گەر بێتو ناوی دامەزراوەکان ئاشکرا بکات

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکوك عەبد عەلی حسێن طعمە ڕایگەیاند پاڵپەستۆیەکی سیاسی زۆر هەیە لەسەر ئەو لێژنانەی کە تایبەتـن بە جیاکردنەوەی ناوی داواکارانی دامەزراندن و ئاماژەی دا کە یەکێ لە گروپەکانی حەشدی شەعبی هەڕەشەی هێرش کردنە سەر بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوکی کردووە گەر هاتوو ئەنجامی دامەزراندنەکان ڕابگەیەنیـن

بەڕێوەبەری گشتی داوای لە سەرۆکایەتی وەزیران کردووە ئەم بابەتە چارەسەر بکات یاخـود حەشدی شەعبی سەرپشك بکات لە جیاکردنەوەی ناوی دامەزراوەکان و دابەشی سەر هاوڵاتیان بکات وەك بەشە خۆراکی مانگانە ، هەروەها گوتی پاڵپەستۆی زۆر هەیە لە لایەن هەندێ لە سیاسیەکان بۆ ئەوەی دامەزراندن لەسەر بناغەی نەتەوەیی بیتـن و ڕوونیشی کردوە کە 84 هەزار کەس داواکاری پێشکەش کردووە و ئێمە ناتوانین هەموان دابمەزرێنین بەڵام بە گوێرەی شارەزایی و خاڵ وەردەگیرێن لە عەرەب و کورد و تورکمان و مەسیحی

سەرچاوە : شەفەق نیوز

Back to top button