سبه‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو حزبه‌كه‌ی له توركیا راده‌گه‌یه‌نێت
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه له ئه‌حمه‌د دا‌و ئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی تولاركیا و عه‌لی بابا جاێگری سه‌رۆكی ئاكه‌په ده‌ستیان له حزبه‌كه‌یان كێشایه‌وه ، وا بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا حزبێكی نوێ دا بمه‌زرێنن.
میداكانی توركیا ئاشكرایانكردووه‌ه كه ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا به فه‌رمی داوایه‌كی پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد بۆ ئه‌وه‌ی پارتێكی سیاسی نوێ پێكبهێنێت.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له داوود ئۆغڵو ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت ڕاست كرده‌وه‌و دووپاتی كرده‌وه كه داوود ئۆغڵو ڕۆژی هه‌ینی له ئه‌نقه‌ره ئه‌و پارته سیاسییه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاده‌گه‌یه‌نێت دووپاتیشی كرده‌وه ناوی پارته‌كه پارتی ئایینده ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا پره‌نسیپه‌كانی پارته‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و زانیاری له‌باره‌ی ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری پارته‌كه‌وه ده‌خاته ڕوو. پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كرد كه پارته‌كه گیانێكی نوێ به جه‌سته‌ی سیاسه‌تدا ده‌كاته‌وه.