ئهمریكا پشتگیری خۆی بۆ پڕۆژه یاسایی چاكسازی بە پەرلەمانی کوردستان دەگەیێنێت
دوای ئهوهی ئهمڕۆ شاندێكی كونسولخانهی گشتی ئهمریكا سهردانی پهرلهمانی كوردستانیان كرد، لهگهڵ هێمن ههوارمی جێگری سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان كۆبوویهوهو پڕۆژه یاسای چاكسازی ههرێمی كوردستانیان تاوتوێكرد.
لە دیدارێکدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له گهڵ ئەندرۆ لانتس بەرپرسی کاروباری سیاسی و ئابووری لە کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ، دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ئەو ئاڵۆزییانەی ئێستای ناوەڕاست و خوارووی عێراق و جموجۆڵەکانی داعشی بۆ شاندەکە خستەروو.
پەیوەست بە هەرێمی کوردستان هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بە پرۆژەیاسای چاکسازی کرد و رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی دوێنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کۆی دەنگ پڕۆژەیاسای چاکسازی پەسەندکرا و ئەمڕۆ پڕۆژەکە گەیشتە پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە پەرلەمان ئەرکە یاساییەکانی ئەو پڕۆژەیە بەباشترین شێوە بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان ئەنجامدەدات، و ئامانج لە پرۆژەکەش هێنانەکایەوەی دادپەروەرییە لە رووی کارگێری و داراییەوە.
لەلای خۆیەوە ئەندرۆ لانتس بەرپرسی کاروباری سیاسی وئابووری لە کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی بە پڕۆژە یاسای چاکسازی دەربڕی و رایگەیاند، وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا پاڵپشتی لە ئەنجامدانی چاکسازی لەهەرێمی کوردستان دەکات، و بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەیی خۆیانی بۆ هاوکاری هەرێمی کوردستان دەربڕی.