خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر: شه‌ڕی كۆنتڕۆلكردنی ته‌رابلوسی پایته‌ختی راگه‌یاند

 

فه‌رمانده‌ی سوپای نیشتمانی لیبیا جه‌نه‌رال خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ شه‌ڕی كۆنتڕۆلكردنی پایته‌ختی راگه‌یاند به‌ره‌و ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا جوله‌ی به‌ هێزه‌كانی سوپاكرد.

خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر له‌ په‌یامێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند به‌ توانای سوپاكه‌مان ده‌توانین به‌سه‌ر تیرۆریستان و خیانه‌تكاران سه‌ربكه‌وین، ئه‌مڕۆ شه‌ڕی پایته‌خت راده‌گه‌یێنین و به‌ره‌و دڵی نیشتمان ته‌رابلوسی پایته‌خت به‌ڕێده‌كه‌وین، ئارامی و دلخۆشی بۆ هاوڵاتیانمان ده‌گه‌رێنینه‌وه‌.

دوای ساڵی 2011 و له‌سه‌ر كارلادانی سه‌رۆكی پێشوو لیبیا رووبه‌ڕووی شه‌ڕی ناوخۆ بوویه‌وه‌ ململانێكان له‌ نێوان دوو گرووپ دروست بووه‌، حكومه‌تی ویفاقی نیشتمانی كه‌ ته‌رابلوسی پایته‌ختی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی فایز سراج و گرووپی دووه‌م حكومه‌تی كاتی لیبیایه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی عه‌بدوللا ثونی له‌ رۆژهه‌ڵاتی لیبیایه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سوپای نیشتمانی به‌ فه‌رمانده‌یی حه‌فته‌ر پشتگیریان ده‌كه‌ن

Back to top button