ڕۆمینی: تورکیا دژی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکایە چاوەڕوانی سزای توند بن
سیناتۆری كۆماریه‌كانی ئه‌مریكا میت رۆمینی هێڕشی كرده سه‌ر توركیا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆغان و داوای كرد كه سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێندرێت، به هۆی ئه‌و مامه‌له وێرانكه‌ره‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجامی ده‌دات،.
رۆمینی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له توێتێكیدا ده‌نووسێت، شه‌ڕی توركیا و سوریا و هێڕشكردنه سه‌ر هاوپه‌یمانه كورده‌كانمان و دامه‌زراندنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی رووسیا له وڵاته‌كه‌ی دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكایه بۆیه هانی هاوكارانمان ده‌ده‌ین كه پالپشتی ئه‌و سزایانه بكه‌ن كه لێژنه‌ی كارووباری ده‌ره‌وه پێشنیاریان كردووه دژ به توركیا.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا پڕۆژه‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیای په‌سه‌ندكرد، دوای په‌سه‌ند كردنه‌كه‌ش سیناتۆری كۆماری جه‌یمس ریتچ رایگه‌یاند كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا ده‌یه‌وێت توركیا به رێگه‌ی هه‌ڵه‌دا ببات، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند بڕیار و مامه‌له‌كانی توركیا ئه‌نجامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه به داخه‌وه توركیا به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی خراپ ده‌برێت، ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر سزادانی توركیا، مانای وایه به‌رپرسانی توركیا بخاته‌وه سه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌كی دروست.