ئه‌مریكا تاوانی دژ به‌ ئه‌رمه‌نه‌كانی کە تورکیا ئەنجامی داوە به‌ جینۆساید ناساند

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك سزای به‌سه‌ر به‌رپرسانی توركیا و ئه‌و وڵاته‌ سه‌پاند به‌ هۆی هێڕشی داگیركاری بۆ سه‌رۆ رۆژ ئاوای كوردستان به‌ڵام دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌درۆگان سزاكان هه‌لگیران و هاوكات ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌نگدانی له‌ باره‌ی به‌ جینۆساید ناساندنی ئه‌رمه‌نه‌كان راگرت.

كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا ئه‌نجوه‌مه‌نی پیرانی ئه‌مریكا جارێكی دیكه‌ خوێندنه‌وه‌ی بۆ به‌ جینۆساید ناساندنی تاوانی كوشتنی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌سه‌ر توركیا كرد و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ تاوانه‌كه‌ی به‌ جینۆ ساید ناساند.

ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی پڕۆژه‌یه‌كه‌ بۆ سزادانی توركیا له‌ به‌رامبه‌ر هێڕشی داگیركاری بۆ سه‌ر رۆژ ئاوای كوردستان و كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێس 400 له‌ رووسیا.

Back to top button