به‌به‌لگه‌: مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ گه‌رمیان ئه‌نجامی كۆنفرانسه‌كان قبولناكه‌ین ده‌نگ به‌ پاره‌كڕاوه‌

 

 

دوای ئه‌وه‌ی كۆنفرانسه‌كانی یه‌كێتی بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ستی پێكرد، له‌ زۆربه‌ی مه‌لبه‌نده‌كانی یه‌كێتی شه‌ڕو ئاژاوه‌ دروست بووه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران دابه‌شی سه‌ر دوو باڵ بوونه‌، رێگا ناده‌ن ئه‌ندامانی باله‌كه‌ی دیكه‌ ده‌نگ بده‌ن و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م  لایه‌نگرانی كۆسره‌ت ره‌سول دروست ده‌كه‌ن.

به‌ پێی به‌لگه‌یه‌ك كه‌ بۆ ده‌زگای میدیایی خواكوڕك نێردراوه‌ بەهۆی تەزویرو پێدانی پارە بەکاندیدانی بالێکی دیاری کراو 22کادیرو بەرپرسی بالای یەکێتی داوای هەلوەشاندنەوەی ئەنجامی هەلبژاردنی مەلبەندی گەرمیانی یەکێتی دەکەن و هێرش دەکەنە سەربەرپرسانی دژەتیرۆری یەکێتیش.

سه‌رچاوه‌یه‌كیش كه‌ نه‌یویست ئاماژه‌ به‌ ناوه‌كه‌ی بده‌ین له‌ مه‌لبه‌ندی گه‌رمیان به‌ خواكوڕكی راگه‌یاند، جگه‌ له‌وه‌ی به‌ پاره‌ ده‌نگه‌كان له‌ لایه‌ن بافێل و لاهور كڕاون به‌ زه‌بری هێز ده‌نگده‌ران ناچار ده‌كرێن كه‌ ده‌نگ به‌ كاندیدانی ئه‌وان بدرێت، بۆیه‌ داوای هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌مان كردووه‌و ئه‌م كۆنگره‌ به‌ كۆنگره‌ی خۆسه‌پاندن ده‌زانین.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئاماده‌ نه‌بووه‌ هاوكاری كاندیده‌كانی بافێل و لاهور  بكات و له‌ میدیا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌  كۆنگره‌كه‌ كڕین و فرۆشتنی تێدایه‌ له‌ سنوری بادینان جێگری به‌رپرسی مه‌لبه‌ندی یه‌كێتی له‌ دهۆك له‌ ریزه‌كانی یه‌كێتی ده‌ركرا.

 

 

Back to top button