كۆنفرانسه‌كه‌ی یه‌كێتی له بادینان كێشه‌ی تێكه‌وت ئه‌گه‌ری هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆنفراس هه‌یه
دوا ئه‌وه‌ی یه‌كێـتی ده‌ستی به كۆنفرانسه ناوخۆیه‌كانی حزبه‌كه‌ی كرد بۆ سازدانی كۆنگره‌ی چواره‌می یهكتی نیشتمانی كوردستان، دیاری كردنی رۆژی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌و ناڕه‌زایه‌تیه به‌رده‌وامه‌كانی كۆنفرانس به تایبه‌ت زیادكردنی ده‌نگده‌ری وه‌همی و كڕین و فرۆشتنی ده‌نگده‌ر و مهندووبهكانی كۆنگره به‌رده‌وامه به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی یه‌كێتی له بادینان هه‌ڕه‌شه‌ی ئاشكراكردنی هه‌موو شتێك له یه‌كێتی ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی ئاماده نین لایه‌نگری بافێل و لاهور بكه‌ن دوورده‌خرێنه‌وه.
به پێی نوسراوێكی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی كه ده‌ستی ده‌زگایه میدیایی خواكوڕك كه‌وتووه ئه‌مڕۆ عبدالخالق ھەركی جێگری بەرپرسی مەلبەندی چواری یەکێتی لەدهۆک کەلەلایەن پاڤیل ولاهور دورخراوەتەوە، هاوكات ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی له دهۆك هه‌ڕه‌شه‌ی ئاشكرا كردنی هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌س دوور نه‌خرێنه‌وه كه له‌سه‌ر داوای بافێل و لاهور كراونه‌ته ئه‌ندامی كۆنگره.
به‌ر پرسێكی یه‌كێتیش له بادینان ئاشكرای ده‌كات كه لەکاتی کۆنفرانسی کۆمیتەکان پارە دەبەخشرا بۆ مسۆگەرکردنی ئەنجامی کۆمیتەکان بەتایبەتی لەسەر کۆمیتەکانی ناو شار، ده‌شلێت ئەو کارە قێزەونەش لە بارەگای ناوەندی رێکخراوە دیموکراتییەکان ئەنجامدەدراو، بۆ ئەو مەبەستە ئەحمەد زراری، سەرۆکی لیژنەی کۆنفرانسی کۆمیتەکان ئاگادارکرا و بە تۆمارێکی دەنگی کە بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگرە ئاگادار کرا، بەڵام ناوبرا بەبیانووی بادینی نازانم هیچی نەکرد.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه كه لەکاتی کۆنفرانسی کۆمیتەکان دەستکاری لیستی دەنگدەران دەکرا و تاوەکو نیوەی شەو ناو زیاد دەکرا، بە تایبەتی لە کۆمیتەی سمێل و کۆمیتەی دهۆک. لە کۆمیتەی سێمێل لەنێوان 9 بۆ 11 زیادکراو لە لە کۆمیتەی یەکی دهۆکیش سەروو 30 دەنگ زیادکران. سەرۆکی لیژنەی کۆمیتەی سێمێلیش هیوا حەمید ئامادەنەبوو ناوەکان ئاشکرابکات و دەنگدانە بە قازانجی ناوە زیادەکان شکایەوە.
هه‌روه‌ها لە چەندین رۆژ پێش کۆنفرانسی مەڵبەند پارە دەبەخشرا بە ئەندامانی کۆنفراس و چەندین کەس هەن کە پارەیان وەرگرتووە و ئامادەن ئاشکرای بکەن کە لەلایەن کێوە ئەو کارە دەکرا.
– ده‌شلێت رۆژێک پێش کۆنفرانسی مەڵبەند لە چەندین شوێن پرۆسەیەکی قێزەون دەستیپێکرد، ئەویش ناچارکردنی ئەندامانی کۆنفرانس بوو بە سوێند خواردن بە قورئانی پیرۆز لە ئاکرێ و بەردەڕەش و دهۆک و زاخۆ، ئەو ناوانەش بەو پرۆسەیە هەڵساون: (دیار ئاکرەیی، زەکی رەمەزان، سەلام سورچی، ئەحمەدخان سورچی، دێوالی رەمەزان و دڵدار فەیزی)، کە ئەندامانی کۆنفرانسیان سوێند دەدا جگە لە گرووپی ئەوان دەنگ بە کەسی دیکە نەدەن.
بۆیە ئێمە کە ناو و ئیمزامان لەگەڵ ئەو نووسراوە هاوپێچ کراوە دوو بژاردە دەخەینە بەردەمتان و دەبێت یەکێکیان هەڵبژێرن.
– دوورخستنەوەی ئەو کەسانەی کە هۆکار و ئامراز بوونە بۆ ئەو کارانەی باسمانکردن، کە ئەمانەن: (زەکی رەمەزان، دێوالی رەمەزان، دڵدار فەیزی، دیار ئاکرەیی، سەلام سورچی، ئەحمەدخان سورچی و ئاراس جیهانگیر). دوور بخرێنە لە لیستی سەرکەتووانی ئەندامانی کۆنگرەی چوار و لەبری ئەوان ئەندامانی یەکەم بچنە پێشەوە.
ئەگەر لەماوەی 48 کاژێر وەڵامی ئەو سکاڵایە نەدرێتەوە، ئێمە پرێس کۆنفرانسێک دەکەین و هەموو راستییەکان بۆ رای گشتی و جەماوەر و ئەندامانی یەکێتی ئاشکرا دەکەین و دەستی ئەو ئەندام سەرکردایەتییەش ئاشکرادەکەین کە لە پشت ئەو کارانەیە.
ئیسلام گولی، جێگری مەڵبەند
شوکر سەعید، کارگێڕ مەڵبەند
دکتۆر عەبدولعەزیر هەرکی، کارگێڕ مەڵبەند
دکتۆر محەممەد گۆران، ئەندام مەڵبەند
لەتیف سورچی، کارگێڕ مەڵبەند
دکتۆر عەبدولخالق هەرکی، جێگری مەڵبەند
بەهار عەبدولڕەحمان، ئەندام کۆمیتە
کەمال تاهیر دۆسکی، لێپرسراوی کۆمیتەی 2ـی دهۆک
ناسر کرێت، کارگێڕی مەڵبەند
لوقمان بۆتانی، ئەندام مەڵبەند
عەلی مستەفا، جێگری مەڵبەند
نایف سەعید، جێگری مەڵبەند
ئەمین حەجی، لێپرسراوی کۆمیتەی 1ـی دهۆک
نزار بانی، جێگری مەڵبەند
بەدر گۆران، ئەندامی مەڵبەند
نادر باکوزی، جێگری مەڵبەند
ئەیاد محەممەد ئەمین، ئەندامی کۆمیتە
رەوشەن عەلی، کارگێڕی کۆمیتە
سەفەر عەبدولمەجید، لێپرسراوی کۆمیتەی فایدە
سەمیرە حوسێن، لێپرسراوی یەکێتیی ژنان
مستەفا حوسێن، کارگێڕی کۆمیتە
سەلیم شاوریکی، ئەندامی مەڵبەند
یوسف ئەلیاس، ئەندامی مەڵبەند
عەبدولواحید نێروەیی، کارگێڕی مەڵبەند
هاشم رێکانی، ئەندامی مەڵبەند
هێژا ساڵح، کارگێڕی کۆمیتە
عومەر موراد، کارگێڕی کۆمیتە
سەنا حوسێن، کارگێڕی مەڵبەند
شەعبان محەممەد، کارگێڕی کۆمیتە
هەوار ئەسعەد کەتۆ، ئەندامی مەڵبەند