ماست، وەك یەكێك لە باشترین خۆراكە پڕۆتینەكانی وورگ دابەزین !!
بەگوێرەی توێژینەوەیەك دەركەوتووە، كە ئەگەر ڕۆژانە سێ ژەم (180) گرام كە دەكاتە (نیو كوپ یان نیو پەرداخ) ماست پێش خواردن بخورێت كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی مژینی چەوری ناو خانەكانەوە دەبێت، بەتایبەت ئەگەر كەم چەوری بێت.
لە توێژینەوەكە ئەوانەی ماستیان سێ ژەم خواردبوو چەوری وورگیان بەڕێژەی (81%) زیاتر دابەزیبوو بە بەراورد بەوانەی ماستیان نەخواردبوو، بەمەش كەسەكان كە ژمارەیان (16) كەس بوون لە توێژینەوەكە كێشی لەشیان بە تایبەتی وورگیان دابەزی، كاریگەریەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ڕێژەیەكی زۆری كالیسیۆم كە لەناو ماستدا هەیە.
ماست سەرەڕای دابەزاندنی وورگ سودی تریشی هەیە لە كەمكردنەوەی هەوكردنی خانەكان و هاوسەنگیش لە كۆئەندامی هەرس دروست دەكات بەهۆی بەكتریا سوودبەخشەكانی ناو ماست (پڕۆبایۆتیك).