كه‌ته‌لۆنییه‌كان ته‌نیا به یه‌ك مه‌رج رێگا ده‌ده‌ن كلاسیكۆ به‌ڕێوه‌بچێت
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، خۆپیشانده‌رانی كه‌ته‌لۆنیا كه ناویان له خۆیان ناوه تسۆنامی دیموكراتی به یه‌ك مه‌رج رێگا ده‌ده‌ن كلاسیكۆ به‌ڕێوه‌بچێت.
رۆژنامه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه مه‌رجی ئه‌وه‌یان بۆ بارسێلۆنا داناوه ده‌بێت له‌كاتی كلاسیكۆ رێگایان پێ بدرێت بانه‌ر و درووشمه‌كانی خۆیان له یاریگای كامب نوو هه‌ڵبواسن كه زۆربه‌ی بانهرهكانیش داوای سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا و دژی بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی مه‌دریدن.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه هانده‌رانی كه‌ته‌لۆنیا بڕیاریانداوه ئه‌گه‌ر داوایه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرێت سه‌رجه‌م ئه‌و شه‌قامانه داده‌خه‌ن كه به ئاراسته‌ی یاریگه‌ی كامپ نوو ده‌ڕوات.
له به‌رامبه‌ردا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه ئامێز بۆ بارسێلۆنا ده‌نێرێت و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر یارییه‌كه ناكرێت بارسێلۆنا به‌توندی سزاده‌درێت.
بڕیاره 18ـی ئه‌م مانگه له یاریگای كامب نوو كلاسیكۆ به‌ڕێوه‌بچێت كه پێشتر به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی كه‌ته‌لۆنیاوه دواخرابوو.