بەریتانیا.. پارتی پارێزگاران سەرکەوتنی بەدەست هێنا

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژارانی پەرلەمانی بەریتانیا، پارتەکەی بۆریس جۆنسن، پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بە مسۆگەرکردنی 364 کورسی سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

هەروەها پارتە رکابەرەکەی جۆنسن، پارتی کرێکارانی بەریتانیا کە جێرمی کۆربین سەرۆکایەتی دەکات، 203 کورسی بەدەستهێناوە.

لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان، بۆریس جۆنسن رای گەیاند، ئەو پلانی چوونە دەرەوە لە یەکێتیی ئەورووپا (برێکزت) جێبەجێ دەکات.

Back to top button