كه‌شناسی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه.. به‌فربارین ده‌ست پێده‌كات
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە هەر سێ پارێزگای دهۆک، هەولێر و سلێمانی ئاسمان تەواو هەور دەبێت لەگەڵ باراینی باران لە ناوچە جیاجیاکنی پارێزگاکان و بە ڕێژەی زیاتر لە ناوچە بەرزەکاندا و بەفر بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەکان دەبارێ و لە کاتی درەنگدا کاریگەریی کەم دەبێتەوە.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى شەممە، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ورى باراناوى ده‌بێت، ئه‌گه‌رى به‌فر و باران له ناوچه شاخاوییه‌كانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک هه‌یه.