وۆڵ ستریت جۆرناڵ نهێنیەکی نێوان ڕیاز و تاران ئاشکرا دەکات
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە ڕاپۆرتێكی شیكاریدا باس لە ئاڵوگۆڕ كردنی چەند نامەیەك دەكەن لە نێوان ڕیاز و تاران
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوە كردووە كە هەردوو لا خوازیاری كەمكردنەوەی ئاڵۆزیەكانی ناوچەكەن
پێشتر ئێران دەسپێشخەری كرد بە ڕاگەیاندنی بەڵێننامەی هێرش نەكردنە سەر یەكتری بەڵام جگە لە عومان هیچ وڵاتێك وەڵامی ئێرانی نەدایە
تایبەت بە نێوەڕۆكی نامە ئاڵوگۆڕكراوەكانی نێوان ڕیاز و تاران هیچ بەرپرسێكی سعودیە ئامادە نەبووە قسە بۆ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بكات