ئێران دان دەنێت بە ڕاستیەكەدا
پێشتر ڕۆژنامەی نیوۆرك تایمزی ئەمریكا لە ڕاپۆرتێكی دا ئاماژەی بەوە كرد كە هێرشێكی گەورەی هاك كردنی حسابە بانكیەكان ڕوبەڕوی ئێران بۆتەوە بەڵام بەرپرسانی ئێرانی نكوڵیان لێ كرد بەڵام سەرئەنجام لایەنی فەڕمی دانی بەو هێرشە نا
محمد جەواد جەهرومی وەزیری پەیوەندیەكان ڕایگەیاند هێرشێكی گەورەی هاك كردنی حسابە بانكیەكان ڕوبەڕوی ئێران بۆتەوە و نزیكەی ١٥ ملیۆن حساب هاك كراوەو دەوڵەتێكیش لە پشت ئەو كارانەوەیە
وەزیری پەیوەندیەكانی ئێران ڕایگەیاند بە زوترین كات ئەو دەوڵەتە ئاشكرا دەكەین و لەو كارەش بێدەنگ نابین