سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی بۆریس جانسۆن دەکات
پارتی پارێزگارانی بەریتانیا توانی بە جیاوازیەکی زۆرەوە بە سەر پارتی چەپی ئەو وڵاتەدا سەرکەوێت و بۆریس جانسۆن توانی وەک کەسایەتی سەرەکی پارتی پارێزگاران لە سیاسەتی بەرێوەبەری بەریتانیادا بمێنێتەوە .
هەر بەم بۆنەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی بۆریس جانسۆن دەکات
جه‌نابى سه‌رۆك وه‌زيران بۆريس جۆنسۆن،
سه‌رۆكى پارتى پارێزگارانى به‌ريتانيا
به‌گه‌رمى پيرۆزباييتان لێده‌كه‌م بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌يه‌ى پارته‌كه‌تان پارتى پارێزگارگارانى به‌ريتانيا له هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌ماندا به‌ده‌ستى هێنا. هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و پارته‌كه‌تان ده‌خوازم.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌يه و به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى گه‌لى به‌ريتانيا، نيشانه‌ى بڕوا و پشتگيريى گه‌له‌كه‌تانه له سه‌ركردايه‌تى و ڕوانينى خۆتان و پارته‌كه‌تان بۆ ئێستا و داهاتووى به‌ريتانيا. ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به ڕێز و پێزانينه‌وه له هاوكارى و پشتگيرييه‌كانى به‌ريتانيا بۆ گه‌لى كوردستان ده‌ڕوانين و به په‌رۆشه‌وه خوازيارى په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانمانين.
دووباره پيرۆزبايى له جه‌نابتان و پارته‌كه‌تان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و حكوومه‌تى داهاتووتان و ئارامى و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وام بۆ گه‌لى به‌ريتانيا ده‌خوازم.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان