ئەحمەد داود ئۆغڵو بەفەرمی پارتی ئایندەی تورکیای ڕاگەیاند
داود ئۆغلو سەۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا و سەرۆکی ڕابردوی ئاکپارتی ، ئەمڕۆ لە ئەنقەرە ، لە رێوڕسمێکی فەرمیدا پارتی ئایندەی تورکیای وەک پارتێکی نوێ ناساند .
تا کاتی ڕاگەیاندنی ئەو حزبە 155 کەس وەک دەستەی دامەزرێنەر کاری تێدا دەکەن کە لە 31 ئافرەت و 35 گەنج پێک دێت ، وەک دەگوترێت ئەو ئەندامانە لە هەموو شارەکانی تورکیا و باکووری کوردستانیش تەیدا بەشدارن .
لە یەکەم گوتاری خۆیدا ، ئۆغلو گووتی حزبەکەی بە بێ جیاوازی رێز لە مافی هاووڵاتیان دەگرێت و لەو ئەرکەش بەرپرسیار دەبێت چوونکە ئەوان لایان گرینگی نییە هاووڵاتیانی تورکیا لە کام نەتەوەو ئایینی جیاوازن .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا گووتی سیاسەتی ئەوان سیستەمێکی بەهێزی پەرلەمانی دەخوازێت ، باوەڕیان بە چەوسانەوو کودتا و دیکتاتۆرییەت نییە و ناشهێڵن ئایین بکرێتە پێوەری دەسەڵات و ئازادی رۆژنامەگەریش بەرفراوان دەکەنەوە .