ئێران : دەستگیرکردنی 135 کەسی شەیتـان پەرستی ڕاگەیاند
ئەنجوومەنی دادوەری ئێران ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند 135 کچ و کـوڕ لە ناوچەی دەماوەندی ڕۆژهەڵاتی تارانی پایتەخت دەستگیرکراون بـە توومەتی ئەنجام دانی نەریتی پەرستنی شەیـتان .
لەم بارەیەوە داواکاری گشتی ناوچەی دەماوەند ئیبراهیم بسابی گوتی بە گوێرەی ڕاپۆرتە ئەمنیەکان ئەوانەی دەستگیرکراون هێمای شەیتانیـیان لەسەر جلەکانیان بوو
هەروەها گوتی 7 کەسیان دەستبەسەر کران و ئەوانەی دیکە بە کەفالەت ئازاد کراون و چەندین جۆری چەقۆ و مادەی هۆشبەریان لابووە جگە لە ئەنجام دانی چالاکی نـا یاسایی وەك نەخشی تـاتــۆ و تـا ئێستا لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەم دۆسێیە و داوای لە هاوڵاتیان کرد دەزگا ئەمنیەکان ئاگادار بکەنەوە لەهەر گومان لێکراوێك
سەرچاوە : شەفەق نیوز