داوود ئۆغلـۆ پەیمانی دا کۆتایی بە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئەردۆگان بهێنیت
یەك ڕۆژ لە دوای ڕاگەیاندنی دامەزراندنی پارتی ئایندە لە لایەن سەرۆك وەزیرانی پێشووی تورکیا ئەحمەد داوود ئۆغلۆ لێدوانێکی دا و هەندێ لە شرۆڤەکاران پێیان وایە ئەم لێدوانە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی دەنگی لایەنگرانی پارتە داسەڵاتدارەکەی ئەردۆگان
هەروەها ئۆغلۆ گوتی دەسەڵاتە نوێیەکەی سەرۆکایەتی کە تورکیا ساڵی ڕابردوو پەیڕەوی کرد و دەسەڵاتی ڕادەبەدەری بە ئەردۆگان بەخشی وای کرد هەموو پێوەرە دیموکراسیەکان بڕوخێنیت و ئێمە بەرگری لە دەسەڵاتێکی پەرلەمانی دەکەین کە دوور بیت لە هەر شێوەیەك لە شێوەکانی دەسەڵات سپێردان بە تاکە کەسی
سەرچاوە : سکای نیوز