وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی ئەمریکا بانگهێشت دەکات

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگهێشتی باڵیۆزی ئەمریکا لە وڵاتەکەی کرد لە دوای ئەوەی دوێنێ پێنج شەممە بە کۆی دەنگ ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە دان بە جینۆسایدی ئەرمەنەکان دەنێت و ئەم بڕیارە ئەنقەرەی توڕەکرد

 

شایەنی باسە نزیکەی 30 وڵات دانیان ناوە بە جینۆسایدی ئەرمەنەکان و بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان 2 ,1 تــا 5 , 1 ملیۆن ئەرمەنی کوژراون لە جەنگی جیهانی یەکەم لەسەر دەستی هێزە عوسمانیەکان کە ئەو کات هاوپەیمان بوون لەگەڵ ئەڵمانیا و نەمسا و مەجەر

 

سەرچاوە : شەفەق نیوز

Back to top button