سه‌رۆكی ئه‌رمینیا: سوپاسی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین بۆ به‌ جۆینۆساید ناساندنی تاوانی توركیا

 

 

دوای  ئه‌وه‌ی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا تاوانی كوشتاری ئەرمەنیەكان بە جینۆساید ناساندنی لەسەر دەمی دەوڵەتی عوسمانی، سەرۆك وەیزرانی ئەرمینیا سوپاسی ئەنجومەنی پیرانی كرد. رایگه‌یاند دادپه‌روه‌ری سه‌ركه‌وت.


نیكۆل پاشینیان سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا لە تویتێكدا رایگەیاند، بڕیارەكەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بە واتای سەركەوتی دادپەروەری و راستیە و ئه‌و بڕیارە رێزلێنانە لە گیانی یەك ملیۆن و 500 هەزار قوربانی كۆمەڵكوژیەكەی سەرەتای سەدەی بیستەم و هەنگاوێكە بۆ رێگری كردن لە دوبارەبوونەوەی تاوانی لەو جۆرە.

رۆژی پێنج شەممە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بە زۆرینەی دەنگ كوشتاری ئەرمەنیەكانی لە سەر دەستی دەوڵەتی عوسمانی بە جینۆساید ناساند، ئەمەش توڕەیی و نیگەرانی بەرپرسانی توركیای لێكەوتەوە كە حكومەتەكەیان میراتگری عوسمانیە.

Back to top button