مەزڵوم کۆبانێ پەیامێکی لەسەر داننانی ئەمریکا بە جینۆسایدی ئەرمەنەکان بڵاو کردەوە
کۆنگرێسی ئەمریکا کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانی بە جینۆساید ناساند و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات -هەسەدە دەڵێت، هەنگاوەکەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا سەلماندی ناکرێت لە سەدەی 21ـدا جینۆساید ئەنجامبدرێت.
مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە توویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیارەکەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دەبێتە هۆکاری ئەوەی تورکیا نەتوانێت گەلی کورد کۆمەڵکوژ بکات و وادەکات تورکیا واز لە “داگیرکردن”ی رۆژئاوای کوردستان بهێنێت.
رۆژی 12ـی ئەم مانگە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دانی بە جینۆسایدکردنی ئەرمەنییەکان لە لایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە سەردەمی جەنگی یەکەمی جیهانییدا نا.
رۆژی پێنجشەممە، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بەكۆی دەنگ بڕیاری بەجیۆناساید ناساندنی كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكانی پەسەندكرد، ئەوەش دوای ئەوەی لەكۆتایی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا ئەنجومەنی نوێنەران بەفهرمی دانی بەجینۆسایدی ئەرمەنەكاندا نابوو.
بڕیارهكهی ئەنجومەنی پیران نیگهرانی ئهنقهرهی لێكهوتهوهو وهزارهتی دهرهوهی توركیا لهراگهیهندراوێكدا وێڕای رهتكردنهوهی بڕیارهكه رایگهیاند، “ئهم بڕیاره كارپێكراو نییه، پابهند نابین پێوهییو بریارێكی شهرمهزاریی بهسیاسیكردنی مێژوییه.