دابەشكردنی مووچەی سبەی ڕاگەیەنرا

بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتێك و توێژێك دابەش بكرێت و پارەكەی بەغداش گەیشتە هەرێمی كوردستان.

به‌گوێره‌ی زانیارییەكانی ده‌زگایی میدیایی “خواكوڕك” سبەی مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەش دەكرێت.

لە زانیارییەكان هاتووە، سبەی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسیش دابەش دەكرێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

 

 

Back to top button