سه‌رۆك كۆماری عێراق سبه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق پێشكه‌ش به په‌رله‌مان ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستی له كاركێشایه‌وه له ئێستادا ده‌نگۆی كاندید بوونی وه‌زیری پێشووتری كشتوكالی عێراق له ئارادا هه‌یه بۆ بوون به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردۆته‌وه كه بڕیاره سبه‌ی به‌رهه‌م سالح سه‌رۆك كۆماری عێراق محەمەد شیاع سەبار حاتەم ئەلسودانی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی نوێی عیراق رابسپێرێت.
شایه‌نی باسه سودانی پێشوتر چه‌ند پۆستێكی له‌عێراقدا به‌ڕێوه‌بردووه، كه ده‌زگای میدیاییی خواكوڕك وێستگه‌كانی ئه‌و كاندیده‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌خاته روو.
سودانی ساڵی 1970 لە بەغدا لە دایك بووە و بەكالۆریۆسی هەیە لە كۆلێژی كشتوكاڵ/ 1992 لە زانكۆی بەغدا.
ئیستا ئەندامی پەرلەمانی عیراقە و لە تەمەنی 10 ساڵیدابووە كاتێك ساڵی 1980 باوكی لەلایەن رژێمی پێشووی عیراقەوە كوژراوە.
خزمەتی شەش ساڵی لە وەزارەتی كشتوكاڵ وەك فەرمانبەر هەیە.
ژیانی سیاسی ساڵی 2003 لە دوای روخانی حكومەتی سەدام حسێن دەستی پێكردووە و ئەم پۆستانەی وەرگرتووە:
1- رێكخەر بووە لە نێوان دامەزراوەی سەرپەرشتیار لە نێوان پارێزگای میسان و دەسەڵاتی حكومەت لە ساڵی 2003.
2- 2004 كراوە بە قایمقامی شاری عەمارە.
3- ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای میسان 2005-2009.
4- ساڵی 2009 بۆتە پارێزگاری پارێزگای میسان.
5- وەزیری مافی مرۆڤ لە رێككەوتی 22-12-2010.
6- سەرۆكی دامەزراوە نیشتیمانی بۆ لێپرسینەوەو دادپەروەری لە 2011 -2012.
7- وەزیری كشتوكاڵ بووە ساڵی 2013.
8- سەرۆكی دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی بووە لە 2014 بۆ 2015.
9- 2019 وەزیری كۆچ و كۆچكەران بووە.
10- ساڵی 2014 بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كردووە لە بەغداد لەسەر لیستی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوركی مالیكی پلەی چوارەمی لە لیستەكەیدا بەدەستهێناوە.
11- 2014 بۆ 2018 وەزیری كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی بووە.
ماوەیەك لە ساڵی 2014 بۆ 2015 وەزیری دارایی بووە بە وەكالەت.
هەروەها چەندین وەكیل وەزارەتی دیكەی هەبووە و ئێستا پەرلەمانتارە لە پەرلەمانی عیراق، هاوكات ئەندامێتی و سەرۆكایەتی زۆرێك لە لیژنەكانی پەرلەمانی كردووە.