فایه‌ق شێخ عه‌لی: داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كات كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ له میدیاكانی عێراق بڵاوكرایه‌وه‌و خۆپیشانده‌رانیش له په‌یامێكدا رایانگه‌یاند كه به‌و كاندیده رازنین و خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت ، سیاسه‌تمه‌دارێكی عێراقیش داوا لە خۆپیشاندەران دەکات بە زووترین کات کاندیدی خۆیان بۆ سەرۆکایەتی وەزیران دەستنیشان بکەن
ئەمڕۆ شەممە لە تویتێکی خۆیدا لە سایتی توێتەر فایق شێخ عەلی کەسایەتی سیاسی بێ لایەن داوای لە عێراقیەکان کرد و بەتایبەتی خۆپیشاندەران کاندیدی خۆیان بۆ سەرۆکایەتی وەزیران لە گۆڕەپانی تەحریری ناوەڕاستی بەغدا دەستنیشان بکەن
هەروەها گوتی گوێ بە سیاسیە نەزان و سەرخۆش و گوێدرێـژ مەدەن کە پێتان دەڵێن ئێمە شتی زۆر گرینگترمان هەیە لە سەرۆکایەتی وەزیران و لێرە دا پێتان دەڵێم نەخێر و 1000 جار نەخێر چونکە ئەوەی گرینگە سەرۆکایەتی وەزیرانە و ئەوەی دیکە ئاســانە سەرچاوە : الغــد برێس