له‌ به‌سره‌‌ خۆپیشانده‌ران ناوی شه‌قامی خومه‌ینیان گۆڕی بۆ شه‌هیدانی ئۆكتۆبه‌ر

 

 

دوای ده‌ست پێكردنی خۆپیشاندانه‌كان عێراق به‌ هۆی ده‌ست تێوه‌ردانی ئێران له‌ كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌و بوونی نادادی و گه‌نده‌ڵی له‌ ئیداره‌دان و حكومه‌ت،  خۆپیشانده‌رانی به‌سه‌ره‌ ئه‌و شه‌قامه‌ی به‌ ناوی خومه‌ینی بوو ناوه‌كه‌یان گۆڕی بۆ شه‌قامی شه‌هیدانی ئۆكتۆبه‌ر.

خۆپیشانده‌رانی عێراق  به‌به‌رده‌وامی درووشمی دژ به‌ ئێران و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ڵێنه‌وه‌ كه‌ ده‌ست له‌ كارووباری ناوخۆی عێراق وه‌رده‌ده‌ن، بۆیه‌  لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بەشێك لە میدیاكان، ڤیدیۆیەكی خۆپیشاندەرانی بەسڕە بڵاوكراوەتەوە، تیایدا ناوی شەقامی خومەینی بۆ شەقامی شەهیدانی ئۆكتۆبەر دەگۆڕن، لەكاتێكدا پێشتر وەك دەربڕینی ناڕەزایەتی، چەند جارێك لافیتەی تایبەت بە ناوی شەقامەكەیان سوتاندبو.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ لە سەرەتای مانگی پێشوشدا خۆپیشاندەرانی شاری نەجەف بەهەمانشێوە ناوی شەقامێكی شارەكەیان لە خومەینی-یەوە گۆڕی بۆ شەهیدانی شۆڕشی تشرین و هه‌روه‌ها سێ جار بەشێك لە كونسوڵگەریی ئێران لە شاری نەجەف سوتاند، ئەمە جگە لە وێنەو دروشم دژی رژێمی ئێران و سوتاندنی ئاڵای ئەو وڵاتە.

Back to top button