ئەمریکا مەرجەکانی بۆ لادانی ســزاکانی سەر ئێران ڕاگەیاند

 

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کارووباری ئێران بڕاین هـۆك ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەیە سزاکانی سەر ئێران لابەریت و پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی دەست پێبکاتەوە ئەگەر بێتوو کارە دوژمنکارانەی ڕاگریت و ئاماژەی دا کە ئارمانج لە سزاکان گرێنتی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکایە

هۆك لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی جەزیرە دووپاتی کردەوە کە گەمارۆکانی سەر ئێران بۆ سزادانی نیە هەر چەندە ڕابەری ئێران عەلی خامەنەئی داڕمانی ئابووری وڵاتەکەی هەڵبژارد لەوەی دانوستاندنمان لەگەڵ بکات بەڵام دووریش نیە بگەینە ڕێکەوتنێكی باشتر لەگەڵ تاران ،

سەرچاوە : الغــد برێس

Back to top button