سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ جۆنسن ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی له‌ هه‌لبژاردنه‌كانی بریتانیا بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی ئه‌و وڵاته‌ توانی له‌ هه‌لبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆز بایی ئاراسته‌ی جۆنسن ده‌كات

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بۆریس جۆنسن، سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی مێژوویی پارتی پارێزگاران لە هەڵبژاردنەکانی بەریتانیادا.

لە پەیامەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: “پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە مێژوویەتان لێ دەکەم، هيوادارم بەیەکەوە کار بکەین بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو”.

Back to top button