بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا داروده‌سته‌ی ئێران له‌ عێراق هێڕش ده‌كاته‌ سه‌ر ئێمه‌ به‌ توندی وه‌ڵاممان ده‌بێت

دواى ئه‌وه‌ی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ په‌یامێكی توندی دژ به‌ هێڕشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق بڵاوكرده‌وه‌،رایگه‌یاند هه‌ر هێڕشكی دیكه‌ بكرێته‌ سه‌ر هێزه‌كانیان له‌ عێراق ئه‌وا لایه‌نگرانی ئێران له‌و وڵاته‌ ته‌فرو تونا ده‌كه‌ین، دوای ئه‌و راگه‌یێندراوه‌ بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاش له‌ عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌،

 باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە بەیاننامەکەدا، کە ئەمڕۆ شەممە 14-12-2019 دەری کردووە، رایگەیاندووە، لە رۆژانی 9 و 11ـی ئەم مانگە (مانگی 12ـی 2019)، دوو هێرشی مووشەکی کراونەتە سەر بنکە سەربازییەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا، کە بوونە هۆی برینداربوونی پێنج سەرباز.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا ”دارودەستەکانی ئێران“ بە ئەنجامدانی هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر هێزە عێراقی و ئەمریکییەکان تاوانبار دەکات و رایگەیاندووە، ”نزا بۆ سەربازە بریندارەکان دەکەین“.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشداریی لە هێرشی دیکەی هاوشێوە داوە و رایگەیاندووە، ”هەر هێرشێک زیان بە ئێمە یان هاوپەیمانەکانمان بگەیەنێ، بە توندی وەڵام دەدرێتەوە“.

Back to top button