سه‌رۆك حكومه‌ت گه‌نجێكی هه‌ولێر خه‌ڵات ده‌كات
به مه‌به‌ستی رێزگرتن له ماندوو بوونه‌كانی ئه‌و كارگوزاره‌ی كه دوای كاتی ده‌وامی ئاسایی خۆی ده‌وامی زیاتر ده‌كات شه‌قام و كۆڵانه‌كانی هه‌ولێر پاكده‌كاته‌وه، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خەڵاتی بەخشییە ئەو كارگوزارە.
د. جوتیار عادل وتەبێژی حكوومەتی ھەرێم به نوێنه‌رایه‌تی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خه‌لاته‌كه‌ی گەیانده دەستی ئه‌و كارگوزارە.
ئه‌و كارگوزاره به ناوی رەفعەت محەمەده، دانیشتووی شاری ھەولێرە و زیاتر لە 20 ساڵە وەك كارگوزار لە شارەوانی كار دەكات. وه‌ك یه‌كێك له كارگوزاره دلسۆزه‌كانی هه‌ولێر ده‌ناسرێت كه دوای كاتی ده‌وامی خۆی ته‌نانه‌ت ئێواران و شه‌وان تا دره‌نگ به‌رده‌وام ده‌بێت له كاره‌كه‌ی.