ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو: پێویسته ده‌ست به‌جێ هێڕشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان بوه‌ستێندرێت
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئه‌حمه‌د دا‌و ئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی توركیا پارتێكی نوێی له توركیا به ناوی پارتی ئانده راگه‌یاند به‌رنامه‌ی كاری پارته‌كه‌ی له داهاتوودا خسته روو له نێو به‌رنامه‌ی حزبه‌كه‌ی سێ خاڵی په‌یوه‌ست كردووه به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له باكوری كوردستان.
ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە “گەلەجەک”دوای راگه‌یاندنی پارته‌كه‌ی داوای كردووه كه رسی کورد بە رێگەی یەکسانی و دیموکراسی چارەسەر بکرێت، هه‌روه‌ها داوای ده‌ست به‌جێ وه‌ستاندنی هێڕشی توركیای بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان كردووه.
ئغلو له باره‌ی په‌یوه‌نده‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی توركیا رایگه‌یاندووه كه باشتركردنی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و پێکهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان بەشێکی دیکەی ئامانجی پارتی ئایندە “گەلەجەکە”.هه‌روه‌ها پێویسته مافی کورد بدرێت و جەنگی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان بوەستێنرێت. لەبەرئەوەی کە کوردەکانی تورکیا، سووریا و عێراق کەس و خزمی یەکن، دەبێت پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان باشتر بکرێت.
ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا بوو، دواتر بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانی لە پارتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەکەپە، جیابووەوە کە لە ساڵی 2014 بۆ 2016 سەرکردایەتی ئەو پارتەی دەکرد.