به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
دوای هاتنه سه‌ركاری دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له مێژووی ئه‌مریكا زۆرترین ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه له نێو كابینه‌یه‌كدا رووبدات كه هه‌ریه‌كه له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و وه‌زیری به‌رگری و داد و سه‌رۆكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریكا و ده‌یان به‌رپرسی باڵای دیكه، له دواهه‌مین ده‌ست له كاركێشانه‌وه بەڕێوەبەر و گەورە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و تۆڕەکانی تیرۆر لە کۆشکی سپی ئەمریکا، دەستی لەکارکێشایهوه.
ئاژانسی بلوومبێرگی ئەمریکی رایگەیاند، کریس میڵەر بەڕێوەبەر و گەورە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و تۆڕەکانی تیرۆر لە کۆشکی سپی ئەمریکا، دەستی لەکارکێشاوەتەوە و گەڕاوەتەوە وەزارەتی بەرگری.
میلەر یەکێک بووە لەو چەند ئەندامە کەمە باوەڕپێکراوەی ئیدارەی ترەمپ کە بەشداربووە لە بینینی ڤیدیۆی راستەوخۆی کوشتنی ئەبووبەکر بەغدادی، خەلیفەی پێشووی داعش کە لە رۆژی 26ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لەسەر دەستی تیمی تایبەتی ئەمریکی بە هاوکاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات لە پارێزگای ئیدلب کوژرا.
کریس میلەر ئەفسەرێکی دێرینی نێو هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا بووە لە ئەفغانستان و چەندین جار لە ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی وڵاتەکەی دژ بە داعش بەشداریی کردووە، تاوەکو ئێستا هۆکاری وازهێنانی میلەر لە کارەکەی نێو کۆشکی سپی ئاشکرانەبووە.