دامەزاوەیەکی ئەمریکی: هاوپەیمانێتی تورکیا وقەتەر هاوپەیمانی پشتیوانی تیرۆرە
قەتەر و توركیا،هاوپەیمانێتی پشتیوانی لە تیرۆر
دامەزراوەی بەرگری لە دیموكراسی كە دامەزراوەیەكی ئەمریكیە باس لە هاوپەیمانی نێوان قەتەر و توركیا دەكات و لە ڕاپۆرتێكی خۆیدا ئەوە دەخاتە ڕوو كە ئەو هاوپەیمانیەی نێوان قەتەر و توركیا لەسەر بنەمای پشتیوانی كردنە لە تیرۆر
دامەزراوە ئەمریكیەكە باس لە هاوكاری كردنی گروپە تیرۆریستیەكانی وڵاتانی ناوچەكە دەكات و ڕایدەگەیەنێت كە هەردوو وڵات هاوكاری مادی لۆجیستیان پێشكەش بە گروپە تیرۆریستیەكانی سوریا و لیبیا كردووە
پێشتر هەریەك لە میسڕ و لیبیا باسیان لە هاوكاری توركیا كردووە بۆ گروپە تیرۆریستیەكان و هۆشداری خۆشیان لەو بارەوە داوەتە توركیا