توركیا:داوای هێزمان لێ نەكراوە
وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند وڵاتەكەی هێز ڕەوانەی لیبیا ناكات چونكە تا ئێستا لە لایەن حكومەتی كاتی لیبیاوە هیچ داوایەكی لەو شێوەیە ئاڕاستەی ئەنقەرە نەكراوە
چاوشئۆغلۆ ڕایگەیاند وڵاتەكەی ڕێز لە عورف و یاسا نێودەوڵەتیەكان دەگرێت و نایەوێت سەروەری لیبیا ببەزێنێت
ئەو قسانەی ئۆغلۆ لە كاتێكدایە كە سەرۆكی توركیا حەفتەی پێشتر ڕایگەیاند وڵاتەكەی ئامادەیە هێز ڕەوانەی لیبیا بكات ئەوەش ناڕەزایی لیبیای لێكەوتەوە