سوپای پاسداران دەلێت پاش حەلەب ئەو شوێنانەش داگیر دەكەین

خواكوڕك

لە لێدوانێكی دا جێگری فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوپای پاسداران، هەرەشەی داگیر كردنی بەحرین و یەمەن و موسڵ دەكات و دەلێت پاش کۆنترۆڵکردنەوەی حەلەب، هەردوو وڵاتی یەمەن و بەحرەین و شاری موسڵی عێراقیش رزگار دەکرێن.

سەردار سەلامی جێگری گشتی سوپا پاسدارانی ئێران جارێكی تر بەهەرەشەكردن لە نەیارانی ئێران گوتی وڵاتانی ئەمریکا، ئەوروپا، تورکیا ، سعودیە و قەتەر بە نائومێدییەوە دەڕواننە شکستەکانیان گوتی “پاش رزگارکردنی حەلەب، بەزوویی بەحرەین بە ئاواتی خۆی دەگات، خەڵکی یەمەن بە تێکشکاندنی دووژمنانی ئیسلام خۆشحاڵ دەبن و موسڵیش ئازاد دەکرێت”.

هەروەها سەردار سەلامی دەلێت پاش رزگار كردنی حەلەب بەتەواوی شكەستی سەربازی و سیاسی ئەمریكا و هاوپەیمانانی دەركەوت لە ناوچەكەدا.

Back to top button