عومەر بەشیر بە ٢ ساڵ زیندان مەحکوم کرا
دادگایەک لە سودان رۆژی شەممە سزای ٢ ساڵ زیندانی بە سەر عومەر بەشیردا سەپاند بە تاوانی گەندەڵی دارایی .
بە پێی ئەو بڕیارە عومەر بەشیر کە ماوەی ٣٠ ساڵ سەرۆک کۆماری سودان بوو دەبێت دوو ساڵ لە ناوەندی چاکسازی کۆمەڵایەتی حوکمەکەی بەرێ بکات .
ئەو حوکمە لەکاتێکدا بە سەر بەشیردا دەسەپێت کە هاوکات دیوانی بەدواداچوونی تاوانەکانی نێودەوڵەتی سەرقاڵی دۆسیەی عومەر بەشیرە بە تۆمەتی تاوانی جەنگ و ژینۆساید لە کاتی شەڕی دارفوردا .
بە پێی یاساکانی سودان ئەم تاوانبارانەی ئەمەنیان لە سەرێیەو مەحکوم دەکرێن بە زیندانی کردن دەنێردرێنە ناوەندەکانی چاکسازی کۆمەڵایەتی ، هەر بۆیەش بەشیری ٧٥ ساڵ دەبێت ماوەی ئەو دوساڵە لەو ناوەندی چاکسازی کۆمەڵایەتی بمێنێتەوە .