ئەنجوومەنی ئاسایش : پشتیوانی لە داواکاری خۆپیشاندەرانی عێراقی دەکەیین
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆیان لە هەمبەر چۆنیەتی کوژرانی خۆپیشاندەرانی عێراقی ، بۆ جارێکیتریش پشتیوانی خۆی بۆ داواکاری خۆپیشاندەرانی عێراقی دەر بڕی .
بە م بۆنەوە ئەنجوومەنی ئاسایش لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکات زۆر بە خێرایی لێکۆڵینەوە لە ئەو شێوە توند و تیژییە بکرێت کە دەرحەق بە خۆپیشاندەران ئەنجام دەدرێت .
لەبە شێک لە ڕاگەیەندراوەکەدا ، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وێڕای نیگەرانی دەربڕینی خۆی لە کوشتن و ڕفاندنی خۆپیشاندەران ، داوایان لێ دەکات دەست لە وێرانکاری دامەزراوەکان هەڵگرن و توند وتیژیەکانیان کەم کەنەوە .