وەزیری ناوخۆ : بە توندترین شێوە لە دژی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان دەوەستینەوە
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان باس لە پرۆژە یاسایەک دەکات بۆ ڕێگری کردن لە مادە هۆشبەرەکان .
ڕێبەر ئەحمەد دەڵێت پرۆژە یاسایەکمان ئامادە کردووە و ئەنجوومەنی وەزیرانیش پشتیوانی لێکردووەو نێردراوەتە پەرلەمانی کوردستان ، لەم پرۆژەیاسایەدا باس لە چۆنیەتی دژبەرایەتی بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکان کراوە بۆ ئەوەی لە جاران زیاتر ڕێکاری تایبەت بگرینە بەر