منوچین: سیاسەتی گووشاری لە ڕادەبەدەر لە دژی ئێران ئەرێنی بووە

 

ئەستییۆ منوچین ، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ، بە ئاماژەدان بە سیاسەتی گووشاری لە ڕادەبەدەر کە ئامانج ڕێگری کردن بووە لە هەناردنی پارە بۆ چالاکیە تیرۆریستیەکان ، وڵامێکی ئەرێنی هەبووە و  ڕێگری لە ئێران کردووە .

 

منوچین کە ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لە ( ئەنجوومەنی دۆحە ) قسەی دەکرد گووتی : ئەو گوشارەی خستمانە سەر ئێران توانی بەشێکی زۆر لەو یارمەتییە داراییانە ڕابگرێت کە هەناردەی تیرۆریستانی دەکرد .

 

سەبارەت بە هێرش بۆ سەر پڵاوگەی نەوتی ئارامکۆی سعوودیش گووتی : ئەو هێرشە هێرشێکی هاندەرانە بوو ، هێرش کردن بۆ سەر ناوەندی وزەی وڵاتێک ، ئەویش وڵاتێکی وەکوو سعوودی واتە هێرش بۆ سەر هەموو ناوەندەکانی پیشەیی وزە و ئابووری جیهان ، کەوابێت پێویستە ڕێکارەکان لە دژی ئێران چڕتریش بکرێن .

Back to top button