پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە هەڵمەتی گرینگی دان بە بەرهەمی ناوخۆیی  دەکات

 

رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەڵمەتێکی بۆ پشتگیری بەرهەمی ناوخۆیی ڕاگەیاند و لە کۆنفرانسی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمیش بەشداری کرد .

 

رێواز فایەق هاوکات ڕایدەگەێنێت پێشوازی لە هەموو جۆرە پێشنیارێکیش دەکەیین لەمبارەوە  بتوانێت رێخۆشکەر بێت بۆ بووژانەوەی بەرهەمی ناوخۆیی .

 

جێگەی ئاماژەیە ئەمڕۆ شەممە کۆنفرانسی یەکێتی هاوردەو هەناردنکارانی هەرێمی کوردستان وەک هەڵمەتێک بۆ پشتیوانی بەرهەمە خۆماڵیەکان بە ئامادە بوونی پسپۆڕانی ئەو بووارە بەرێوە چوو .

 

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەمبارەوە دەڵێت پێویستە ئەم پرۆژە یاسایە وەک پرۆژەیەکی نشتیمانی چاوی لێبکرێت و بۆ بە یاسایی کردنی هەوڵێکی جدی بدرێت .

Back to top button