هاوسەرۆکی هەدەپە : لەسەر مێزێکی ئاشتەوایی ئۆجەلانیش ئامادە دەبێت
سزایی تەمەللی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ( هەدەپە ) لە کۆبوونەوەیەکدا وەک ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی سێیەمی حزبەکەی ڕایدەگەێنێت سیاسەتی ئێمە دانانی مێزێکی ئاشتەواییە کە دەبێت ئۆجەلانیش لە سەر ئەو مێزە بێت .
لە بەشێکی قسەکانیدا ڕەخنەی خۆی ئاراستەی دەسەڵاتی ئێستای تورکیا دەکات و دەڵێت ئەو دەسەڵاتە ١٧ ساڵە لە دژی کورد دەوەستێتەوە و دوژمنایەتی دەکات ، هەر چووارساڵ لەمەوبەر بوو گەمارۆی بە سەر ١٠ شاردا سەپاند و سەدان کەسی لێکوشتن تەنیا بۆ ڕاکردن لە ئەنجامەکانی دیموکراسی بوو .
سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان گووتی ، ئەو حکومەتە دژی هەموو رووناکاییکە و تەنیا ئامانجی چەتەییە نەک ڕزگاری و شەڕ لە دژی تیرۆریستان .