لەئەوروپا پەكەكە و گۆڕان بەشداری رۆژی ئاڵای كوردستان ناكەن

خواكوڕك
 
تەواوی رێكخستنە حزبە كوردستانیەكان لە ئەوروپا دەست بە چاڵاكی دەكەن لەرۆژی ئاڵای كوردستان بەڵام بەگوێرەی وتەی رێكخەرانی چاڵاكیەكانی رۆژی ئاڵای كوردستان لە ئەوروپا تەنها پەكەكە و گۆڕان بەشداری ئەو چاڵاكیانەیان نەكردووە.
 
بەگوێرەی قسەكانی ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری ئەم یادە لە ئەلمانیا بەهۆی تووندو تیژی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لە رابردوو لە خۆپێشاندانەكان رێگەیان بە چاڵاكی كورد لە ئەلمانیا نەداوە ئەو یادە بكەنەوە.
 
هەر بەگوێرەی بۆچوونی ئەندامانی كۆمیتەی ئامادە كاری چاڵاكیەكانی یادی ئاڵای كوردستان پەکەکە و گۆڕان بەشداریی ناکەن، لە رۆژئاوای کوردستان ئەنەکەسەش بەشداریی دەکات. ئامانجی سەرەکی ئێمە پشتگیریکردنە لە پێشمەرگە و سەربەخۆیی کوردستان، بەڵام هەوڵدانێکە بۆ کۆکردنەوەی رەوەندی کوردی و ئامادەکردنیانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هۆڵەندا کە لەساڵی داهاتوودا ئەنجام دەدرێن”. 
Back to top button