پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له مووسڵ پۆستەکانی دیکەی وەردەگرێتەوە
شێخ محیه‌دین مزووری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له مووسڵ رایده‌گه‌ێنێت ، به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن، پارتی دیموكراتی كوردستان 40 پۆستی به‌رده‌كه‌وێت و تاوه‌كو ئێستاش كۆمه‌ڵێك له‌و پۆستانەی وه‌رگرتووه و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش وه‌رده‌گرێت.
شێخ محیه‌دین مزووری، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له مووسڵ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن 30%ی پۆسته‌كانی ئیداره‌ی مووسڵ به‌ر پارتی ده‌كه‌ون، كه ده‌كاته 40 پۆستی جۆراوجۆر و تاوه‌كو ئێستاش پۆستی جێگری پارێزگار و به‌ڕێوەبه‌ری ته‌ندروستی و هاوكاری پارێزگار بۆ كاروباری ئیداری و به‌ڕێوەبه‌ری ئاو و كشتوكاڵ و به‌ڕێوەبه‌ری پۆلیسی گومرگ و به‌ڕێوەبه‌ری ناسنامه و پاسپۆرتمان وه‌رگرتووه و به‌رده‌وامیشین له وه‌رگرتنی پۆستەکانی دیکەی بەرکەوتەی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ناوبراو راشیده‌گه‌ێنێت ، به‌هۆی هاتنی پارێزگاری نوێوە ئه‌وانه‌ی دیكه‌مان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردووه و ئه‌وانیش هه‌مووی وه‌رده‌گرین، چونكه ئه‌وانه مافی ئێمەن له ئیداره‌ی پارێزگای مووسڵ.