کاتی کردنەوەی دواین بهشی شەقامی 120 مەتری ھەولێر ڕاگهیهندرا
ئەندازیار سەرتیپ قادر، سەرپەرشتیاری شەقامی 120 مەتریی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتى كوردستان ڕاگەیاند ، کارکردن لە دوایین بەشی شەقامی 120 مەتریی ھەولێر بەرەو کۆتاییە و بڕیارە لە ڕۆژانی داھاتوو ئەو بەشەی ماوە بە یەکجاری بە ڕووی ھاووڵاتییاندا بکرێتەوە بۆ ھاتوچۆکردن.
سەرپەرشتیاری شەقامی 120ی مەتری راشیدهگهێنێت ، ئەو بەشەی ماوە لە شەقامی مووسڵەوە دەست پێ دەکات بۆ ڕێگای کەرکووک، بە درێژاییی 11 کیلۆمەترە و ئێستا ئامادەکاری بۆ کردنەوەی دەکرێت و ناگەینە سەری ساڵ دەکرێتەوە.
ئەندازیار سەرتیپ قادر، سەرپەرشتیاری شەقامی 120 مەتریی ھەولێر ، شەقامی 120 مەتری لەسەر بنەمای ستانداردی جیھانی بە شێوەیەکی ئەندازەییی پێشکەوتوو دروست کراوە و ھەموو خزمەتگوزارییەکی تێدایە، لەوانە جوانکاری و ھێماکان و لەبەرچاوگرتنی سەلامەتیی شۆفێران