نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 17/12/2016 نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 55 دۆلار و 32 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌ له‌كاتێكدا دوێنێ له‌كاتی داخستندا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌ 54 دۆلار و 2 سه‌نت بوو.

به‌مشێوه‌یه‌ش نه‌وت ته‌نها له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 2.41 به‌زربۆته‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ریه‌كی زۆری به‌سه‌ر توانای ئابووری وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت هه‌یه‌.

ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه ‌له‌دوای‌‌ رێكه‌وتنی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ رێكخراوی ئۆپیك و چه‌ند وڵاتێكی گه‌وره‌به‌هه‌مهێنی نه‌وت دێت سه‌باره‌ت به‌ سڕكردنی رێژه‌یه‌ك له‌ نه‌وتی به‌رهه‌م هاتوو.

Back to top button