داعش هێڕشی کردە سەر سنوری کەرکووک دوو پۆلیس کوژران
دوای ئەوەی دەستیانکردۆتەوە بە چالاکی ئەمڕۆ داعش لەسنوری کەرکوک هێڕشی کردە سەر پۆلیسی ئیتحاددی و لە شەڕو پکدادانێک دوو پۆلیسی ئیتحادی کوژران
لە بەیاننامەیەکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە پارێزگای کەرکوك ئەمڕۆ یەك شەممە ڕایگەیاند دوو کارمەند لە فیرقەی ئالی سەر بە پۆلیسی ئیتیحادی کوژران بەهۆی هێرشی تیرۆریستانی داعش لە دۆڵی زغێتون کە دەکەوێتە باشووری گەڕکی ڕیاز لە شاری کەرکوك.
هەروەها ڕاشیگەیاندووە بەهۆی نالەباری کەش و هەوا چەکدارە تیرۆریستەکان دەرفەتیان هەڵقۆزتەوە و هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلەکەیان
سەرچاوە : شەفەق نیوز